یونیسێف بایی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار پێداویستى ته‌ندروستى دەدات بە هەرێم
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
رێكخراوی یونیسێف، بۆ دووباره رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا، بایی ٢.٥ ملیۆن دۆلار پێداویستى ته‌ندروستى دایه هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانان ده‌كاته‌وه بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كه تا ئێستا زیاتر له حه‌وت هه‌زار كارمه‌ندى راهێناوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا رێكخراوی یونیسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه “به گرنگ” وه‌سفیكردووه له قۆناغی داهاتودا، هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات و ئه‌و هاوكاریه‌شی بۆ باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و توانای وه‌زاره‌ت و كادیرانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى رێكخراوى ناوبراو كه له ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆی بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئامێری جۆراوجۆری پزیشكی‌یان ئاماده‌كردووه بۆ پاراستنی ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ى كه له‌سه‌ر هێڵی یه‌كه‌م كارده‌كه‌ن.
جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و مه‌شق و ڕاهێنانانه‌ش ده‌كاته‌وه، كه پێشكه‌شی زیاتر له حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستی كراون بۆ شاره‌زابونیان له سیستمی كوتان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكیش كه له هه‌مان ماڵپه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه ١٢ ى كانوونى یه‌كه‌م، له‌مه‌راسیمێكدا رێكخراوى ناوبراو به ئاماده‌بوونى سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى، به‌بڕى دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار كه‌لوپه‌ل و پێداویستى “پاراستنى كه‌سیی” راده‌ستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كردووه.