بڕینی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دەستیپێکرد

+964

ژووری هەواڵ

– لە کەمپی کەپەرتوو یەک لە پارێزگای دهۆک ئاگر لە خێمەی ئاوارەکان کەوتەوە و چوار خێمە بە تەواوەتی سووتان.

– هەرکە زانیان وەزیری تەندروستی دەچێتە گەرمیان یەکسەر خۆبەخشانی تەندروستی گردبوونەوەیان کردو داوای دامەزراندنیان کرد.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیش لە گەرمیانەوە بەڵێنی ئەوەی بەو خۆبەخشانە دا کە 100 کەسیان بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێنێت.

– لەمەولا هیچ بەڕێوەبەرێک بۆی نییە بە مامۆستای وانەبێژ بڵێت، کارت تەواو بووە، بەڵکو دەبێت وەزارەتی پەروەردەی لێ ئاگادار بکاتەوە.

– بڕینی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دەستیپێکردووە، بەپێی بڕیاریکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەر کەسێک یاخود سەرۆک خێزانێک مووچەکەی بگات بە دوو ملیون دینار بەشەخۆراکی مانگانەکەی دەبڕدرێت.

– کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بەکارهێنانی وشەکانی “جۆری کۆمەڵایەتی، جێندەر و هاوڕەگەزخوازی” قەدەغە کرد و دەڵێت، لەجیاتی هاوڕەگەزخواز لادانی سێکسی” بەکاربهێندرێت.