لە گەشتی هەواڵەکانەوە
رانیە کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
+964
ژووری هەواڵ
رووداوەکانی خنکان لە دەربەندی رانیە زۆر بوون، بەرگری شارستانی کەوتووەتە خۆی و دنیایەک رێوشوێنی گرتووەتە بەر، هەرکەسێکیش مەلە بکات دەستگیر دەکرێت.
هەواڵی خۆش ئەوەیە ئەمڕۆ بەشێکی گرنگی شەقامی یەکتربڕی باخی بەختیاری سلێمانی کرایەوە، بۆ ئەوانەی لە راپەڕین و دەرەوەی شارەوە دێنە ناو شار و بە پێچەوانەشەوە دەگەڕێنەوە رێگاکە خۆش بووە بێ رەگلەو تاسەیە، بەڵام ئاگاداربن و هێدی باژۆ.
لەهەولێر کامێرای پۆینت تۆ پۆینت ئیشی خۆی کرد، بە حیساب و کیتابی هاتوچۆ بێت لەو شوێنانەی کامێراکانی تیا داندراوە رووداوی هاتوچۆ نەماوە.
لە بەیانییەوە ئاگرێکی گەورە لە شاخی بەنی هەریر کەوتووەتەوە لەو دیوە بەسەر خەلیفاندا دەڕوانێت، ئەگرەکە خێرا تەشەنە دەکات و تیمەکانی بەرگری شارستانی بە ئاسانی پێی ناگەن.
هەشتی هەشتی 1988، ئەو رۆژەبوو کە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقی تا وەستا، 35 ساڵ پێش ئەمڕۆ میقداد موراد لەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق بە دەنگە گڕەکەی بەیاننامەی راوەستانی شەڕی بڵاوکردەوە.گ