لە گەشتی هەواڵەکانەوە
رۆژێکی باش نەبوو بۆ ئۆتۆمبێلەکان
964+
ژووری هەواڵ
رۆژێکی خراپ بوو بۆ ئۆتۆمبێل و رێوبانەکان، تەنیا لە هەولێر سێ ئۆتۆمبێل لە سێ ناوچەی جیاواز گڕیان گرت.
لە بازاڕی سلێمانی خوێیەکی پیشەسازی هەیە وەک خوێی خواردن بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەسەڵاتی خۆجێیەتی هاواری لێ هەستاوەو دەیەوێت زوو فریای بکەوێت.
هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ هەموو جۆرەکانی سزای تیژڕەوی له رێگهكانی ناو شار و دهرهوهی شار بڵاوکردەوە، تێیدایە دهگاته 250 ههزار دینار.
هەوڵ و تەقەلای هەریرییەکان بە زایە نەچوو، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیارە گرنگەکە دەدات و هەریر دەبێتە قەزا.
هەموو ساڵێک شیعەکان چی ئەوانەی دوانزە ئیمامین و چی ئەوانەشی ئیسماعیلی و زەیدین، لەژێر قرچەی پلەی گەرمی نزیکی پەنجا، بەدەستی راستیان سنگیان دەکوتن و هەندێکیشیان بە زنجیر جەستەی خۆیان داغان دەکەن، بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەین شیعەکان بۆچی لەخۆیان دەدەن؟