لێدانی لۆگۆی تاکسی لە سلێمانی وەستا

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی بایکۆتی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانیەوە، کارەکانی لێدانی لۆگۆی تاکسی سست بووە و زۆرێکیان کارەکانیان راگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7.82023، ئازاد ئەحمەد کارگێڕی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەمەش کاری مامەڵەی لێدانی لۆگۆی تاکسی وەستاندووە.

ئێستا کۆمپانیا و سەندیکا دەوام دەکەن، بەڵام بۆ مامەڵەی لێدانی لۆگۆ پێویست بە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە دەکات، تەنیا بەڕێوەبەر دەوام دەکات و هەر شۆفێرێک بچێت بەڕێوەبەر لەسەر مامەڵەکەی دەنووسێت سەردانی کردووە، بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبن و شۆفێران دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، کارەکانیان بۆ دەکرێت.