لە گەشتی هەواڵەکانەوە

ئەم پێنجشەممەیە لە ماڵ مەیەنە دەرەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چنارتووی ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، گومانی هەرە بەهێز ئەوەیە درۆنێکی تورکی چەند چەکدارێکی پەکەکەی کردووەتە ئامانج.

کەشناسی دەڵێت، بۆ ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی گەرمای پڕووکێنەر بەڕێوەیە و 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

ئەم پێشنیوەڕۆیە پەیامنێری 964 لە زاخۆ چووە ناو ئۆتۆمبێلێک و بە تەنیشت ریزی ئۆتۆمبێلەکانی بەنزینخانەیەکدا رۆیشت، پێنج دەقە ریکۆرد بەردەوامە ئینجا دەگاتە بەنزیخانەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای موچە و دامەزراندنی هەمیشەییان کرد، لە گەرمیانیش فەرمانبەرانی کارەبا دەستیان لە دەوام هەڵگرتووە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست دەکەن بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە.