پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری بۆ ٢٧ کەس لە سەلاحەدین بەڕێوەچوو

+964

ئەلدور/ سەڵاحەدین

٢٧ سوارچاک، بە ئەسپی عێراقی و نێودەوڵەتی بەشداریان لە کێبڕکێی یاری پێشبڕکێی فورسان ئەلدوریان کرد.

بە بەشداری ١٧ سوارچاک، یەکەمین پێشبڕکێی یاری پێشبڕکێی فورسان ئەلدور لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین بەڕێوەچوو، کە یارییەکە بە دوو گێم بوو، گێمێک بۆ ئەسپی عێراقی و گێمەکەی دیکەش بۆ ئەسپی واهو بوو.

 دامەزراوەی (واهو) ڕێکخراوێکی عەرەبی جیهانییە بۆ ئەسپی عەرەبی “WAHO”، کە گرنگی دەدات بەتۆمارکردنی ئەسپی عەرەبی رەسەن و دانانی ستاندارتی قبوڵکراو بۆ تۆمارکردنی ئەندامەکانی لەسەر ئاستی دەوڵەتانی جیهان.

محەمەد عەبدولنەبی، رێکخەری پێشبڕکێیەکە بە 964ـی راگەیاند؛ پیشبڕکێیەکە بە دوو گێم بەڕێوەچوو، گێمێک بۆ ئەسپە نێودەوڵەتییەکان (واهو) کە ١٦ ئەسپسوار بەشدار بوون، گێمێکیش بۆ ئەسپە ناوخۆییەکان بوو کە ١١ سوارچاک بەشدار بوون.

لەسەر ئاستی ئەسپی واهو، رەزوان مەزهەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، حەمدی ئەسعەد پلەی دووەم و ئەمیر حەلیم پلەی سێیەم. ەهرچی لەسەر ئاستی پیشبڕکێی ئەسپە ناوخۆییەکان بوو، موکەڕەم زولنون پلەی یەکەمی بەدەستهێناو، شەهاب ئەحمەد پلەی دووەم و موتڵەگ خەلیل پلەی سێیەم.