بکوژی سێ کەسەکەی کەرکوک لە هەولێر دەستگیرکرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەو زاوایەی لە کەرکوک خەزور و خەسو و ژنەکەی کوشت، لە هەولێر دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سەرەتا زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سلێمانی هەڵدێت، بەڵام دواتر بۆیان ئاشکرابووە کە دێتە هەولێر.

” لە 3.8.2023، لەگەڕەکی کەرامەی شاری کەرکووک تۆمەتبارێک بەناوی (ه. م. ع.) بە چەک هێرشیکردە سەرماڵی خەزووری و بووە هۆی کوژرانی خەزووری بەناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسووی بەناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک ئەحمەد عەباس) و برینداربوونی کوڕە غەزوورەکەی بەناوی (محەممەد عەباس ساڵح)”، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتی بازگەكان دەستگیرکراوە.

رائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، “هێشتا تۆمەتبارەکە رادەستی ئێمە نەکراوەتەوە”.