کۆنترینی منارەی مزگەوت لە عێراق نۆژەن دەکرێتەوە

964+

فەرمان سادق

کۆنترین منارەی مزگەوت لە عێراق نۆژەن دەکرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەردەمی ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب.

منارەی مزگەوتی فاروق کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە پێش سەردەمی ئیسلام بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەدرێت.

منارەکە دەکەوێتە سنووری قەزای هیت لە سنووری پارێزگای ئەنبار و ئێستا بەشێکە لە شوێنەوار.

منارەکە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی ئیسلام کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دروستکراوە و وەک تاوەری چاودێری کاروانە بازرگانییەکانی ناو رووبار بەکارهێنراوە.

دوای هاتنی ئیسلام بۆ عێراق، ساڵی 17ـی کۆچی لەلایەن عومەری کوڕی خەتاب خەلیفەی موسڵمانان، کراوە بە منارەی مزگەوتەکەی تەنیشت خۆی و لەسەر منارەکە بانگی کاتەکانی نوێژ دەدرا.

دوای سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، مزگەوتەکە ناونرا فاروق وەک نەسەبێک بۆ عومەری کوڕی خەتاب، لەو کاتەوە منارەکەش هەر بە ناوەی منارەی فاروق ناسراوە کە بەرزییەکەی 25 مەترە.

بە قسەی عەمار عەلی حەمدی، پشکێنەری شوێنەوار لە پارێزگای ئەنبار بێت، ئەو منارەیە لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی زانستی نۆژەن نەکراوەتەوە.

دوجار کە نۆژەنکراوتەوە لەلایەن خەڵکی قەزاکە بووە، پێش ئەویش ساڵی 1945 ڤارێکی تر نۆژەنکراوەتەوە، بەڵام بە قسەی عەمار عەلی حەمدی بێت، بەشێوەیەکی زانستی نۆژنە نەکراوەتەوە.

عەمار عەلی دەشڵێت: بنکەی منارەکە زیانی پێگەیشتووە و وایکردووە کەمێک لار ببێت، ئەمەش بەهۆی دروستکردنی خانوو لە نزیک منارەکە و بیری ئاو لێدان کە بەهۆیەوە ئاو دزەی کردووە بۆ نبکەی منارەکە.

زیاتر وتیشی “لە ئێستا سەرقاڵی پشکنین و ئامادەکردنی راپۆرتین لەسەر چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی منارەی مزگەوتی فاروق”.