باوكى ئه‌و منداڵه‌ى تێزابی پێداكرابوو داواى به‌هاناوه‌چوون ده‌كات
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
باوكى ئه‌و منداڵه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تێزابى پێداكرابوو، داواى به‌هاناوه‌چوون ده‌كات بۆ رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ى.
عه‌باس عه‌بدوڵا، باوكى ئه‌و منداڵه به 964ـى وت، بڕیاره سبه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ منداڵه‌كه‌ى بكرێت، ده‌شڵێت “ته‌ندروستى هیچ باش نیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چاره‌سه‌رى كچه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه و دۆخى دارایی خراپه، داواى له حكومه‌تى هه‌رێم كرد به‌هانایه‌وه بچێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه‌و كه‌سیش له‌سه‌ر كچه‌كه‌یان ده‌ستگیر نه‌كراوه.
شەوی 25.7.2023 لە ناحیەی رزگاری سه‌ر به قه‌زاى خه‌باتى پارێزگای هەولێر تێزاب بە منداڵێک‌دا كرا و هه‌رئه‌وكاتیش کەسوکارەکەی وتیان گومان لە کەس ناکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن