ئیمارات پێداویستی باڵەخانەیەکی گرنگی هەرێم دابین دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

وڵاتی ئیمارات ئامادەیی پیشانداوە پێداویستییەکانی باڵەخانەی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر بگرێتە ئەستۆ و نۆژەنی بکاتەوە.

رۆژی سێشەممە 1.8.2023 کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێم لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەوبارەیەوە کردووە.

“هەفتەی داهاتوو بڕیارە سەردانی ئەو باڵەخانەیە بکرێت کە دیاری کراوە و دەرخستەی پێویستییەکانی نۆژەنکردنەوە و کەلوپەلەکانی بۆ دەکرێت”. ئەوە قسەی زەکیە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمە بۆ 964.

دەشڵێت، کردنەوەی ئەو سەنتەرە هاوکاری باشی ئەو کەسانە دەکات ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون بۆ دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خێزان و کۆمەڵگا.