بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری سەنتەرە حکومییەکانی ئۆتیزم دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
بانکی نێودەوڵەتی لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە خول بۆ راهێنەرانی سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی دەکاتەوە.
خولەکان لە لایەن پسپۆڕانی بیانییەوە دەوترێنەوە و بۆ باشتر ئاشنابوونە بە وانەی ئۆتیزمیان هەیە و چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵیاندا.
لە هەرێمی کوردستان لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی راپەڕین سەنتەری حکومیی تایبەت بە راهێنانی کەیسەکانی ئۆتیزم بوونیان هەیە.
زەکییە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “ئێمە وەک وەزارەت هەموو هاوکارییەکی بانکی نێودەوڵەتی دەکەین و بەدەمیانەوە دەبین، بۆ ئەوەی خولەکان بە باشترین شێوە بەڕێوە بچن و راهێنەری سەنتەرەکان لێی سوودمەندبن”.
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، ژمارەی کەیسەکانی ئۆتیزم لە هەرێم 3300 کەیسە.