بایکۆتی پزیشکانی سلێمانی بەردەوامە

964+

دیلان محەمەد جەزا

پزیشکانی گەنج لە بەردەم نەخۆشخانەی شار گردبوونەتەوە و بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و بایکۆتکردنی دەوام.

پەیامنێری 964 لەبەردەم نەخۆشخانەکە ژمارەیەک لەو بزیشکانەی دواندووە و دەڵێن، “بایکۆت دەکەین بۆ مۆچەکانمان بۆ مافەکانمان کە دوو مانگە موچەمان وەرنەگرتووە”.

لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دەیان فەرمانگەی حکومی مانیانگرتووە لە دەوام.

پێداچوونەوە: توانا نەقی