خۆشی دەربڕینی هاندەرانی هەولێر لە شەقامی ئیسکان

964+

شیراز عەبدوڵا

ئەمشەو یانەی هەولێر لە یاری پێش کۆتایی  لە یاریگای شەعب لە بەغدا، بووە میوانی یانەی حدود و یاریەکەی لێبردەوە ، سەدان هاندەری هەولێر ئەمڕۆ چووبوونە بەغدا بۆ پشتگیری و هاندانی هەولێر و لە نێو یاریگای شەعب ئامادەبوون .

لە شەقامی ئیسکانی هەولێریش، سەدان هاندەری یانەی هەولێر بەدیار شاشەیەکی گەورە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بردنەوەی هەولێر بوون ، دوای یاریەکە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە بردنەوەی هەولێر .

یانەی هەولێر یەکەمجارە دەگاتە یاری کۆتایی جامی عێراق ، چاوەڕوانی یاری نێوان  (قوە جەویە x کەرەخ )دەکات ،کە بڕیارە سبەی سێشەممە یاریەکە بەڕێوەبچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی