لە گەشتی هەواڵەکانەوە
تا دوو مانگی تریش دەتوانی چەکەکەت تۆمار بکەیت
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی سۆران لە بەرامبەر ئەو قسانەی لە دوێنێوە لەسەری دەکرێن بەرگری لە خۆی دەکات و دەڵێت، 11 ئەفسەریان ناردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی دوو ژنەکەی خۆی کوشت، بەڵام نەیانتوانیوە قۆڵبەستی بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، هاوڵاتیان تاوەکو دوو مانگی تریش دەتوانن چەکە بێ مۆڵەتەکانیان رادەست بکەن بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبنەوە.
بۆ دەرهێنانی شانەیەک هەنگوین، لە ناحیەی سەنگاو سێ کەس دارێکیان هەڵکۆڵیوە و بەشێک لە قەدەکەیان بڕیوەتەوە، لەسەر ئەوە دەستگیر کران.
به پێی بهدواداچوونهكانى 964، لهماوهى مانگى تهمموزدا، رۆژانه زیاتر له رووداوێكى ئاگركهوتنهوه له سنوورى قهزاى كۆیه روویداوه، له حهوت رووداوی مهلهكردنیشدا سێ كهس خنكاوت و پێنج كهسیش له خنكان رزگاركراون
بڕیاره لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر زەوی، شهڵتەرێکی مۆدێرن بۆ سەگە بەرەڵاكان بێته دروستكردن، كه دهكهوێته رێگهی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ.