وەزارەتی پیشمەرگە لە بارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە قسەی هەیە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرە ئەمریکیيەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کاتژمێر 12:15 نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نزیک ناحیەی گوێڕ هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی مەشق و راهێنان تێکشکا، لە ئەنجامدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، هێندە نەبێت هێلیکۆپتەرەکە تێکشکاوە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا دوای رووداوەکە دەلێت، هێلیکۆپتەرەکە کێشەی تەکنیکی هەبووە.