دار تووەکانی سه‌ر رێگاى بیارە له مه‌ترسی رزگاركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارتووەکانی سه‌ر رێگاى بیارە له مه‌ترسی سووتان رزگاركران و پۆلیسی دارستان و ژینگەى بیارەش ده‌ڵێت، به هاوكارى چه‌ند ژینگه‌دۆستێك ئاگربڕیان بۆ ئه‌و دارانه دروستكردووه.
له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى زەردەهاڵ كه بۆ بیارە و تەوێڵە ده‌چێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ژماره‌یه‌كی زۆرى دارتوو چێندراون، به‌و هاوینه كه له سێ لاوه پووش و په‌ڵاش ده‌وره‌ى دابوو، مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بوو.
ئه‌مڕۆ 26.7.2023 بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەى بیارە، بۆ پاراستنی ئه‌و دار تووانه و دوورخستنه‌وه‌یان له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له‌رێگه‌ى شۆفڵه‌وه چه‌ندین ئاگربڕیان له‌نزیك ئه‌و دارانه دروست كرد.