بکوژەکەی دەستگیرکرا

ویستی ناوبژی بکات بە چەقۆ کوشتیان

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، بکوژی شەوی رابردووی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن لەلایەن پۆلیسی پێنجوێن دەستگیرکراوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی کوژراوە لە ناوبژی بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، پۆلیسی قەزای پێنجوێن بەفەرمانی دادوەر ئەو گەنجەیان دەستگیرکرد، کە شەوی رابردوو بە چەقۆ کەسێکی کوشتووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ئەو چەقۆیەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، رووداوەکە دوێنێ شەو کاتژمێر 9:30 روویداوە، کەسی بکوژ کێشەی لەگەڵ کەسێکی تر هەبووە، چووەتە ناو پارکی پێنجوێن ویستویەتی بەچەقۆ هێرش بکاتە سەری، بەڵام ئەو کەسەی کوژراوە ویستویەتی ناوبژی بکات و دووری بخاتەوە، بەڵام کەسی بکوژ چەقۆیەکی لە سنگی داوە و کوشتویەتی”.

بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، کەسی بکوژ لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولیەکان بووە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەو گەنجەی دەستگیرکراوە ناوی (ک، ن، ع) تەمەنی 17 ساڵ دەبێت.