پاسه‌وانى سنوور 11 ئه‌سپیان به‌ باره‌وه‌ گرت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناوچه‌یه‌كی خاڵى سفری سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاتر له‌ 10 ئه‌سپ به‌ بارى قاچاغه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو فه‌رمانده‌یه‌كی پاسه‌وانى سنووریش له‌گه‌ڵ خاوه‌ن باره‌كان گفتوگۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌ى ده‌یكه‌یت ترسناكه‌.

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك ئه‌سپ به‌ باره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌فسه‌رێك ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ جگه‌ره‌یان تێدایه ‌و ده‌یانویست به‌ رێگاى قاچاغ ئاودیوی وڵاتى ئێرانى بكه‌ن.

ئه‌و شوێنه‌ى باره‌ قاچاغه‌كه‌ى لێگیراوه‌ دوا خاڵى سنوورییه‌ به‌ ناوى “حاجى رێ” له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.

ده‌نگۆی سنووربه‌زاندنى ئێران بۆ ناو خاكی هه‌رێم روون...

ده‌نگۆی سنووربه‌زاندنى ئێران بۆ ناو خاكی هه‌رێم روون ده‌كرێته‌وه‌

فه‌رمانده‌یه‌كی پاسه‌وانی سنووریش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ى باره‌ قاچاغه‌كانى پێدا ده‌بردرێت له‌مه‌ودوا ده‌یكه‌نه‌ مه‌خفه‌رێكى پاسه‌وانى سنوور و كامێراى چاودێریشی لێ جێگیر ده‌كه‌ن.

دواجار پاسه‌وانانى سنوور وێنه‌یه‌كی یادگاریان له‌گه‌ڵ كه‌سی قاچاغچی ‌گرت و فه‌رمانده‌كه‌ش فه‌رمان ده‌كات، ته‌واوى باره‌كان بپشكندرێن و دواتر راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گومرگ بكرێت.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، مەفرەزەیەکی هاوبەشی فەوجی دوو و سریەی یه‌كى لیوای 21 توانیان دەست بەسەر 11 سەر ئه‌سپدا بگرن، کە 107 کارتۆن جگەرەی جۆراوجۆریان پێ بوو، خاوەنەکەی دەیویست بە رێگای قاچاخەوە لە خاکی عێراقەوە بیبات بۆ ئێران.

+964صورة من منصة (شبكة):