دەرماڵەکە هات بچن وەربگرن

+964

ژووری هەواڵ

ئاگرەکانی ئەم دواییانە لە قەرەداغ کۆمەڵێک به‌راز و گورگ و چه‌قه‌ڵ و كه‌روێشك و ئەو ئاژەڵە کێوییانەی سوتاندووە کە نەیانتوانیوە بە شاخ و بەرزاییەکاندا هەڵگەڕێن.

لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان ده‌ستیپێكردو دەتوانن بچن وەریبگرن، باشیەکەی ئەوەی هی سێ مانگ پێکەوە وەردەگرن

نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ناحیه‌ى سێگردكان بەشی فریاکەوتنی بۆ زیاد دەکرێت، ئەگەر کارەکە بە باشی بڕوات و هیچ نەیەتە پێشەوە، ئیتر خەڵکی سێگردکان و دەوروبەری ئەگەر حاڵەتێکی کتوپڕیان هەبوو پێویستیان بە کۆیە نابێت.

نرخی مریشک ئەمڕۆ چاک دابەزی، یەک کیلۆی بوو بە دوو هەزار دینار، لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی 700 دیناری لێ بووەوە.

ئەنەس رەزا گەنجێکی خەڵکی دیاربەکری باکوری کوردستانە و لەوێوە 700 کیلۆمەتری بڕیوە تا گەیشتووەتە دەربەندیخان بۆ ئەوەی لە خانەقای شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدین دەرسی ئاینی بخوێنێت.