مەغریب مێژووی تۆمارکردو گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین
964+
توانا نەقی – هەولێر
مەغریب بەردەوامە لەسەر سەرکێشییەکانی لە مۆندیالی قەتەڕ، بە بردنەوەی لە پۆرتوگال، هەم مێژووی تۆمار کردو گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین.
لە قۆناغی هەشتی جامی جیهانی قەتەڕ، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و پەرتوگال رووبەڕووی یەک بوونەوە.
هەڵبژاردەی مەغریب لە تەواوی یارییەکەدا باشتر دەرکەوت لە پۆرتوگال، بەتایبەت لە گێمی یەکەمدا کە توانیان لە خولەکی ٤٢ـی یارییەکەدا یاریزان نەسیری گۆڵی پێشکەوتن و دواجار گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین تۆمار کرد، چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان ئینگلتەڕاو فەڕەنسا دەکات کە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە لاتی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
بە بردنەوەی لە پۆرتوگال، مەغریب بووبە یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقی بە درێژایی مێژوو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
هەڵبژاردەی مەغریب، تا ئێستا پێنج یاری ئەنجامداوە و لە یاری قۆناغی ١٦ی مۆندیال، بەرانبەر بە ئیسپانیا یاری کرد و بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە.