” من پاڵم پێوەنا ئەویش لێیدام”
964+
ژێوار خدر – رانیه
له رانیه كارمه‌ندێكی ژینگه‌پارێزى سه‌ر به شاره‌وانى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێی ده‌درێت.
كارمه‌نده‌كه له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌یه‌كێك له باخچه‌كه‌كانى رانیه لێیدراوه.
دانیار محه‌مه‌د ئه‌و كارمه‌نده ژینگه‌پارێزه به 964ـى وت، “له‌وكاته‌ى لێیاندام په‌یوه‌ندیم به پۆلیسی شاره‌وانى مكافه‌كه كرد، به‌ڵام كه‌س به‌هانامه‌وه نه‌هاتن”.
باسی له‌وه‌شكرد، كه تا ئێستا هیچ داوایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نیه و ده‌شڵێ “مرۆڤ ده‌بێت دڵى گه‌وره بێت”.
لایخۆشییه‌وه راگەیاندنی شارەوانی رانیە، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه دانەر کرێکارێکی گرێبەستی ژینگەپارێزی شارەوانیه‌كه‌یانه دوێنێ لە باغی گشتیی رانیە لە کاتی پاککردنەوەی بە چەند کەسێکی گوتووە کە پاک‌وخاوێنی بپارێزن، ئەوانیش کە سێ کەس بوون هێرشیان کردووەتە سەری و ئازاریان داوە و قاچێكیان بریندار كردووه.
وتیشی “سەرۆکی شارەوانى لەسەر بابەتەکە هاتووەتە سەر هێڵ و بڕیارە سبەی لەگەڵ کرێکارەکە دابنیشن و ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بگیرێتەبەر”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن