ئەو ریزبەندیەی گۆڤارەکە تیایدا وەک پلەی پێنجەمی سەر ئاستی عیراق ناوی زانکۆی گەرمیان هاتووە. 964+
زانکۆی گەرمیان دەڵێت: یەکەمین
964+
فەهمی نەبی
ماڵپەڕی گۆڤاری Nature Index ریزبەندی ناوەندە ئەکادیمیەکانی بڵاوکردووەتەوە، زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت، لەسەر ئاستی کوردستان ئێمە یەکەمین و لەسەر ئاستی عێراق پێنجەمین.
گۆڤاری Nature Index لە ساڵی 2014 -ەوە بەدواداچوون بۆ بەرهەمی بوارەکانی زانستی و ئەندازیاری دەکات، پێوەری گۆڤارەکە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت، ئەو زانکۆیەی ناوی دێت لە ماوەی ساڵێک چەند بابەت و توێژینەوەی لە گۆڤارە زانستیغەکان بڵاوکردووەتەوە.
ئەو پێوەرەی گۆڤارەکە بەکاری هێناوە لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو لێکۆڵینەوانە بووە، کە مامۆستاکانی ئەو زانکۆیانە لە نێوان 1.4.2022 تا 31.3.2023 لە گۆڤارە زانستییە دانپێدانراوەکان بڵاویان کردووەتەوە.
بە پێی ریزبەندییەکە، زانکۆی سۆمەر لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە، لە پلەی دووەم زانکۆی تەکنۆلۆجی عێراقی دێت، پلەی سێیەم بەهاوبەشی ناوی سێ زانکۆ هاتووە، زانکۆی کوفە، زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق و سەنتەری نەجەف بۆ چارەسەری دڵ، لە پلەی چوارەم زانکۆی زیقار دێت و پلەی پێنجەم بە هاوبەشی ناوی دوو زانکۆ هاتووە، زانکۆی ئیسلامی لە نەجەف و زانکۆی گەرمیان.
لێرە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی گۆڤارەکە بکەن.