هەقمان مەخۆن

“براكەم بە ناهەق كوژرا”

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

دوای ئەوەی بۆ ماوەی رۆژێک وەستایەکی ئۆتۆمبێل لە خانەقین دیار نامێنێت بە کوژراوی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

عەباس عەلی، خەڵکی خانەقینە و لە دایکبووی ساڵی 1972ـە و پیشەی وەستای چاککردنی ئۆتۆمبێل بوووە رۆژی یەکشەممە 16.7.2023 لەبەردەم دوکانەکەی خۆی لە ناوچەی پیشەسازی مەلکشاه بە بیانووی
بردنی بۆ چاککردنی ئۆتۆمبێلێکی پەککەوتوو دەڕفێنرێت و بۆ ماوەی رۆژێک دیار نامێنێت.

یەكێك لە براكانی قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، براكەم بەناهەق كوژراوە و داوا دەكەن خوێنەكەی بسێنن و یاسا سەروەربێت.