دەستکرا بە کارکردنەوە لە دوو بەنداوی سنوری دهۆک

964+

توانا نەقی

لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو بەنداو لە قۆناغی کارکردندان و دانەیەکیان نزیکبووەتەوە لە نیوە تەواو بوون و دانیەکیشیان دوای 10 ساڵ وەستانی کرکردن ییایدا دەستپێکراوەتەوە.

هەریەک لە بەنداوی سبنە2 لە سنوری قەزای ئامێدی لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستکراوەتەوە بە کارکردن تیایدا، بە رێژەی 46% کارەکانی تەواو بووە.

هەروەها بەنداوی، گەلی بێدۆهی لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ کە زیاتر لە 10 ساڵە کارەکانی وەستاون، ئێستا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دەست بە چاکسازی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان کراوە و کارکردن تیایدا دەستی پێکردووەتەوە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوان سەردانی هەردوو بەنداوەکەیان کردووە کە بەنداوی بۆسنە2 خەریکە نیوەی کارەکانی تەواو دەبێت و بەنداوی گەلی بێدۆهی تەواو بووە بەس کەموکوڕی هەیە.

وتیشی، ئەو بەنداوانە بەهۆی قەیرانی دارایی و لایەنی ئەمنی ساڵانێکی زۆر کارکردن تیایاندا وەستابوو ئێستا دەستکراوەتەوە بە کارکردن و سەرجەم ئەو کەموو کوڕیانەی کە هەیانە چارەسەر دەکرێت و بە تایبەت بەنداوی بێدۆهی دەکرێتەوە.

بەنداوی سبنە2 توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیەوە و هەرچی بەنداوی گەلی بێدۆهییە توانای گلدانەوەی ئاوی 1.8 ملیۆن مەتر سێجای هەیە.