964 هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرا دەكات
964+
كوردستان ئەحمەد
كەمێك پێش ئێستا فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەكانی بۆ ماوە سێ كاتژمێر دواخست، واتە تا كاتژمێر 12ی شەو راگرت، 964هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات
سەرچاوەیەكی باڵا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ی وت، ئێستا قۆناغی ئەپڕۆن و نۆتهام دەكەن لە فرۆكەخانە، كە بریتیە لە پاككردنەوەی ئەو جادەیەی كە فرۆكەی لەسەر دەنیشێتەوە و پاككردنەوەی هۆڵی پێشوازی و پڕۆتۆكۆڵ.
سەرچاوەكە وتیشی، وابڕیارە سبەینێ و دوو سبەی وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، لەبەر ئەوە فرۆكە خانەكە هەردوو قۆناغی ئەپڕۆن و نۆتهامی دەستپێكردووە و سێ كاتژمێر دەخایەنێت.
لەكاتی بوونی ئەم دوو كارەدا دەبێت، سەرجەم گەشتەكان رابگیرێن
زانیاری زیاتر دێت…