“یاسر منداڵی ئێمە نییە و منداڵی هەموو كوردستانە”
964+
لە شاخی ههنجیرهی نزیك گهڕهكی تیتۆكه له شاری رانیە تەرمی منداڵێك دۆزرایەوە، کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە.
خێزانەكەی قسە بۆ مەجید بیتوێنی پەیامنێری 964 دەكەن و دەڵێن، منداڵەكەمان هیچ تاوانێكی نییە، لە ساڵی 2012ەوە لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بووین، ئەوە شەش ساڵە لە رانییە دەژین، هیچ رووداوێكی وەهامان بەسەردا نەهاتووە و نەمانبینیوە، سوپاسی خەڵكی دەكەین كە هاوكارمان بوون.
ئێمە قەت لەبیری ناكەین كە خەڵكی رانییە، هاتنە ماڵەكەما، وتیان یاسر كوڕی ئێوە نییە و كوڕی هەموو مانە، من شانازی بەخەڵكەوە دەكەم و هیچ كێشەیەكیشمان لەگەڵ كەس نەبووە.
لە درێژەی قسەكانیدا زیاتر باسی رووداوەكە دەكات و دەڵێت، سوپاسی خوا دەكەین و هیوادارین خوا سەبوری هەموو لایەك بدات.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد
هەر بەڕاست منداڵەکەی رانیە چۆن کوژرا؟