حکومەتی هەرێم کارئاسانیی تەواویان بۆ دەکات
وەبەرهێنەرانی هەرێم عێراق ئاوەدان دەکەنەوە
+964
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
وەبەرێنەرانی هەرێم ٦٠٪ـی پڕۆژەکانی عێراق جێبەجێ دەکەن. یەکێتیی وەبەرهێنەران دەڵێت؛ بە مەبەستی جێنەهێشتنی هەرێم لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە، حکومەت ئاسانکارییان بۆ دەکات.
964+ لە زاری کەمال ئەحمەد ئاغا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستانەوە دەزانێت، ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێنەرانی هەرێم بە مەبەستی ئەنجامگەیاندنی پڕۆژە لە شارە جیاوازەکانی عێراقن.
حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەران و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بکات
“ئاسانکاریی زۆریان بۆ دەکرێت بەتایبەت لە پرسی وەرگرتنی پارە لە بانکەکان، ئێستا ٦٠٪ـی پڕۆژەکانی عێراق لە لایەن وەبەرهێنەرە کوردەکانەوە جێبەجێ دەکرێت”، کەمال ئەحمەد ئاغا وای وت.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەران دەشڵێت؛ لەگەڵ حکومەتی هەرێم دانیشتنیان کردووە و مەترسیی جێهێشتنی وەبەرهێنەرانیان پێ گەیاندوون، “حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەران و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بکات.”