سەبارەت بە دوکەڵکێش و هەواگۆڕکێیە

رێنمایی دەدرێتە کەبابخانەکانی هەڵەبجە

964+

پێشەوا محەمەد

کەبابخانەکانی هەڵەبجە ناچار دەکرێن دوکەڵکێشەکانیان روو لە ئاسمان بن و هەواگۆڕکێی باشیشیان هەبێت.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە دوێنێ چوارشەممەوە هەڵمەتێکی بەسەر کەبابخانەکانی شارەکەدا دەستپێکردووە و رێنمایی پێویستیان پێدەدرێت.

“دەبێت زیاد لە هەواگۆڕکێیەکیان هەبێت و دوکەڵکێشەکانیشیان نابێت روو لە شەقامەکان بن، بەڵکو دەبێت بەرز بکرێنەوە و روویان لە ئاسمان بێت”، ئەوە قسەی کۆسار مەحمود، بەرپرسی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە بۆ 964.

دەشڵێت، لەم قۆناغەدا کەبابخانەکان سزا نادەن، بەڵکو رێنماییان دەدەنێ و ئاگادار دەکرێنەوە و دواتر چاودێریان دەکرێت، “هەرکەس پابەند نەبوو سزا دەدرێت”.