سنووری گوندی دەمرکان فراوان دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

سنووری گوندی دەمرکان فراوان دەکرێت، هۆکارەکەی بەرکەوتنی بەشێک لە رووبەری گوندەکەیە بۆ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی.

ئێستا فەرمانی پارێزگای سلێمانی بۆ دەرچووە و تەنیا فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی ماوە.

گوندی دەمرکان دەکەوێتە سنووری ناحیەی تانجەرۆ لە قەزای ناوەندی سلێمانی.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ بە 964ـی راگەیاند، دوای بەرکەوتنی بەشێک لە سنووری گوندەکە و خانووی هەندێ لە هاوڵاتیان بۆ شەقامی 100 مەتری داواکاری فراوانکردنیان بەرزکردووەتەوە.

وتیشی، “بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە زیادەڕۆ خانوو دروست نەکەن و کارەکە بکرێت بە رەسمی ئەو فراوانکردنە کراوە و وەک قەرەبوو وایە بۆ ئەو زەوی و خانووانەی بەرکەوتوون”.