قۆناغی هه‌شتی مۆندیال ئاگریین ده‌بێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ڕ ئێواره‌ی هه‌ینی ده‌ستپێده‌كات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت یارییه‌كان زۆر به‌هێز و ئاگریین بن.
ركابه‌رییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ش به سوپرایز و ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش و سوپرایزه‌وه كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه پشووی تیپه‌كانه و ئێواره‌ی هه‌ینیی داهاتوو، دوو یاری و ئێواره‌ی شه‌ممه‌ش دوو یاریی دیكه له قۆناغی هه‌شتدا دێنه ئه‌نجامدان.
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت به‌م شێوه‌یه ده‌بن
هه‌ینی
ئه‌رجه‌نتین – هۆڵه‌ندا كاتژمێر ١٨:٠٠
كرواتیا – به‌ڕازیل ٢٢:٠٠
شه‌ممه
فه‌ره‌نسا – ئینگلته‌را ١٨:٠٠
پۆرتوگال – مه‌غریب ٢٢:٠٠
قۆناغی هه‌شت و ئه‌سپی ره‌شی مۆندیال
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت، زۆر به‌هێز و ئاگریین بن، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی هه‌ڵبژارده به‌هێز و خاوه‌ن مێژوو و ئه‌زموونداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م قۆناغه.
تاكه تیپێك كه یه‌كه‌مجاره به‌م قۆناغه گه‌یشتووه، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبه، ئه‌ویش تا ئێستا ئه‌سپی ره‌شی مۆندیاله، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌لجیكا و كه‌نه‌دا به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ كرواتیاش یه‌كسان بوو.
مه‌غریب له قۆناغی شازده‌شدا درێژه‌ی به سه‌ركێشییه‌كانی دا و ئیسپانیای كرده ده‌ره‌وه و له قۆناغی هه‌شتیشدا رووبه‌ڕووی پۆرتوگال ده‌بێته‌وه.
قۆناغی پێش كۆتایی چۆن ده‌بێت؟
به پێی نه‌خشه‌ی یارییه‌كانی مۆندیال، له قۆناغی پێش كۆتاییدا براوه‌ی “ئه‌رجه‌نتین – هۆڵه‌ندا” به‌رامبه‌ر براوه‌ی “كرواتیا – به‌ڕازیل” یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها براوه‌ی “فه‌ڕه‌نسا – ئینگلته‌را” رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی “پۆرتوگال – مه‌غریب” ده‌بێته‌وه.
مۆندیالی ٢٠٢٢ له رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو به به‌شداریی ٣٢ هه‌ڵبژارده ده‌ستی پێكرد و یاریی كۆتاییش رۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت.