هەواڵی زۆرتر لەگەڵ هێرۆ
رۆژێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و ئەفسەرانی پێشمەرگە
964+
ژووری هەواڵ
بەرهەمی شووتی ئەمساڵ بە گشتی نەخۆش بوون و خەڵک گلەیی لێی هەبوو، بەڵام ئەو شووتییانەی لە ناو تەماتەدا چێندراون حاڵیان باشە.
++++++
ئەمڕۆ رۆژێکی یەکلاکەرەوە بوو هەم بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و هەم بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە، چونکە رۆژی پلە بەرزکردنەوە بوو.
++++++
کارەبای سلێمانی مۆڵەتی شەش رۆژی داوەتە دانیشتووانی چوار پرۆژەی نیشتەجێبونی سلێمانی، کە هاوبەشی کارەبایان نەکردووە، ئەگەر لەو ماوەیەدا هاوبەشی کارەبا نەکەن ماڵەکانیان تاریک دەکرێت. .
++++++
دوێنێ ئاگرێک لە بازاڕی داون تاونی هەولێر کەوتەوە پێشتریش لە بەردەم بازاڕی لەنگە ئاگرێکی دیکە کەوتەوە، بەرگری شارستانی دەڵێت لەنگە حاڵی باشە و مەترسی لەسەر نەماوە.
++++++
23 دوكانی زێڕینگری له بازاڕی قهزای كهلار ههڕهشهی دهركردنیان لهسهره، چونكه ئهو باڵاخانهیهی دوكانهكانی تێدایه، له لایهن شارهوانییه فرۆشراوه و دهكرێت به پرۆژهیهكی دیكهی بازرگانی.