کارەبای سلێمانی مۆڵەتی شەش رۆژ دەداتە دانیشتووانی چوار پرۆژەی نیشتەجێبوون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مۆڵەتی شەش رۆژ دەدرێتە دانیشتووانی چوار پرۆژەی نیشتەجێبونی سلێمانی کە هاوبەشی کارەبایان نەکردووە، ئەگەر لەو ماوەیەدا هاوبەشی کارەبا نەکەن ماڵەکانیان تاریک دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئاگادارکردنەوەکە ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە کە دانیشتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرزاییەکانی قەیوان، پاشا ستی و قەیوان ستین.

رێکەوتی 10.7.2023 وەک دوا وادە دیاریکراوە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، ئەگەر پابەند نەبن بە پێوەری زیرەک کارەباکەیان دەکوژێنرێتەوە.

کارەبای ئەو چوار پرۆژەی نیشتەجێبوونە کراوە بە پریپەید و 24 کاتژمێرییە.