هەموو هاوینێك وایە
چل رۆژە گەڕەكی ژیان كێشەی ئاویان هەیە
964+
بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكی ژیان لە هەولێر، لە وەرزی هاویندا كێشەی ئاویان هەیە و دەڵێن چل رۆژە ئاویان نەهاتووە.
شیراز عەبدوڵا، پەیامنێری 964 لە گەڕەكی ژیان بوو، لەگەڵ یەكێك لە ژنەكانی ئەو گەڕەكە قسە دەكات، ئەو دەڵێت،”چل رۆژە ئاومان نایەت، هەر بوو بە هاوین ئیتر كێشەی ئاومان هەیە، نازانین چۆن ئاو پەیدا بكەین، هەندێك كەس توانایان هەیە دەیكڕن و هەندێكی دیکە هەر ئاویان دەستناكەوێت.
گەڕەكی ژیان یەكێكە لە گەڕەكە نوێیەكانی شاری هەولێر، دەكەوێتە سەر رێگەی كەركوك و بە یەكێك لە گەڕەكە كۆمەڵایەتی و جەنجاڵەكانی هەولێر دادەنرێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد