ئەم مانگە دوو رۆژ پشووی تری تێدایە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی ئەمساڵی حکومەتی هەرێم، هەریەکە لە هەشت و 14ـی ئەم مانگە دەبنە پشووی فەرمی.

8.7.2023 بەهۆی سەری ساڵی کۆچی و 14.7.2023 بەهۆی دامەزراندنی کۆماری عێراقەوە پشوون.

بەپێی ساڵنامەکە، 17 رێکەوتی جیاواز کراون بە پشوو، بە تێکڕا 24 رۆژ دەکات و 22 رۆژیش

دیاریکراون بۆ یادکردنەوەی بۆنە فەرمییەکان.

لە ساڵنامەکەدا ئەوە هاتووە هەتا 27.9.2023، کە رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە هیچ پشوویەکی تری تێدا نییە.