لە سلێمانی ئۆتۆمبێلی ئاسایی دەکەن بە زرێپۆش

964+

دیلان محەمەد جەزا

ماوەی پێنج ساڵە کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلی ئاسایی دەگۆڕێت بۆ زرێپۆش، لە زۆرێک لە بوارەکاندا بەکاردێن ئۆتۆمبێلەکان.

هەموو کەسێک رێگە پێدراو نییە ئۆتۆمبێل بکاتە زرێپۆش.

ئۆتۆمبێلەکان توانای گێڕانەوەی فیشەکی زۆرێک لە چەکەکانیان هەیە.

کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێل بۆ ھێزە ئەمنیەکان ئامادە دەکەن ودەیکەن بە زرێپۆش و گولە نەبڕ.

تێچوی ئۆتۆمبێل بکرێتە زرێپۆش لە 30 ھەزار دۆلار بۆ 150 ھەزار دۆلارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی