سبه‌ى كه‌س سه‌ردانى بانكه‌ حكومییه‌كان نه‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ بانكه‌ حكومییه‌كان پشوویانه‌ و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن تا رۆژى دووشه‌ممه‌ سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئاگادارییه‌كدا سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاته‌وه‌ سبەی یەکشەممە 2.7.2023 پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ڵێت “سه‌ردانمان مه‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بۆیە دەرگای بانک بە رووی هاوڵاتیان دادەخرێت و تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، چونكه‌ خه‌ریكی رێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2023 ده‌بن.