250 کیلۆ لیمۆی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا

توانا نەقی

ئەمڕۆ شەممە لە عەلوەی کەلار لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر لیمۆی خراپبوودا گیرا.

لیمۆ خراپبووەکە کەڕوو لێی داوە و بە هیچ شێوەیەک کەڵکی خواردنی نەماوە.

هەردی  سەرکەوت، وتەبێژی قایمقامیەتی کەلار بە 964ـی راگەیاند، ئەوان وەک قایمقامیەت لیژنەیەکی تایبەتیان بە عەلوەی کەلار هەیە و هەموو رۆژێک دەچنە ئەوێ بۆ پشکنین.

وتیشی، ئەو لیمۆیەی دەستی بەسەردا گیراوە بڕەکەی 250 کیلۆ بووە و پسولەی سەرپێچی بۆ خاوەنەکەی کراوە و لیمۆکەش لەناو دەبرێت.

لەناو لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلاردا، لیژنەیەکی تایبەت بە عەلوە هەیە و هەموو بەیانییەک سەردانی عەلوە دەکەن و لە سەرجەم سەوزە و میوەکانی عەلوە ورد دەبنەوە و پشکنینی بۆ دەکەن.