"شوێنەكانی دیكەش جمەیان دێت"
گەشتیارێكی زۆر لە گەلی شێروانەن
964+
گەشتیارێكی زۆر سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی دهۆكی كردووە و چاوەڕێ دەكرێت ژمارەی گەشتیاران بگاتە زیاتر لە 100 هەزار.
حەمید ئامێدی، بەڕێوبەری گەشتیاری ئامێدی، لەگەڵ هێژین رێكانی گفتوگۆ دەكات و دەڵێت،ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە میوانەكان و لەسەرجەم ناوچە گەشتیارەكان لە ئامێدی پێشوازی لە میوانەكان دەكەن و سەرجەم خواردنگە و شوێنە گشتییەكان كراونەتەوە.
دەشڵێت، پێشبینی دەكەین تا كۆتایی جەژن نزیكەی 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی ئامێدی بكەن.
لە دیمەنەكاندا دەردەكەوێت، بەشێكی زۆر لە گەشتیارەكان سەرقاڵی نانخواردن و یاریكردنن لەناو ئاو شوێنی حەوانەوەكان، بەشێكی زۆریان لە ناوچەكانی خوارووی عێراقەوە هاتونەتە ناوچەكە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد