خواردنگەیەكیان داخست

یەکەم رۆژی جەژن خواردنگەیەک لە سلێمانی داخرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی چاودێری خواردنگەكانی سلێمانی دەكەن و خواردنگەیەكیشیان لە سلێمانی داخست.

هیوا ساڵح، نوێنەری تەندروسیت لە لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی دیكەی لیژنەكەدا لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی سەردانی خواردنگەیەك دەگەن.

دیلان محەمەد، پەیامنێری 964 لەگەڵ لیژنەکە سەردانی خواردنگەکانی کردووە.

هیوا ساڵح، نوێنەری تەندروسیت لە لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی و دەڵێت، گۆشت و مریشك و تەماتە و باینجان لە ناو زبڵ و سەر زەوی دوكانەكە دانراون، بەشێك لە خواردنەكان خراپ بوون و بەشێكی دیكەشیان زۆر بەخراپی هەڵگیراون.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، هیوا ساڵح داوا لە هاوڵاتیان دەكات خواردنی سەر عەرەبانەكان نەخۆن و دوور بكەونەوە لێیان، چونكە ئەو عەرەبانانە هیچ چاودێریەكیان لەسەر نییە و تەنانەت خاوەن عەرەبانەكە ئاوی لەلا نییە دەستیشی بشوات.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد