دەچێتە ناو کۆنگرێسی ئەمریکاوە
یونس محەمەد و فۆتۆکانی لە ئەمریکان
964+
پێشەوا محەمەد
یونس محەمەدی فۆتۆگرافەر ژمارەیەک پێشانگای فۆتۆیی لە چەند شارێکی جیاوازی ئەمریکا دەکاتەوە و دەڵێت، دەیەوێت ناسنامەی کورد و ژیانی پێشمەرگە بگوازێتەوە.
لە سەرەتادا پێشانگای لە شاری ناشڤیل کردەوە و ئەمڕۆ کۆتاڕۆژی پێشانگاکە بوو، دواتریش پێشانگایەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە شاری واشنتۆن دەکاتەوە و پێشانگای سێیەمیشی هەر لەو شارە لە باڵەخانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمدا دەبێت.
پێشانگاکان لە لایەن رێکخراوی رۆحی ئەمریکا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم رێکخراون.
یونس محەمەدی فۆتۆگرافەر بە 964ی راگەیاند، بەشێک لە وێنەکان باسی شەڕی داعش و بەرگری هێزی پێشمەرگە و قوربانیدانیانە و بەشێکی تریان باسی ژیان و ناساندنی کوردستان دەکات.
سێیەم بەشی وێنەکانیشی روونکردەوە و وتی، “بەشی سێیەم ژیان و بارودۆخی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی دژ بە داعشم پیشانداوە”.
یونس محەمەد فۆتۆگرافەرێکی کوردە و لەدایکبووی سالی 1968ـی شاری دهۆکە. فۆتۆگرافەرێکی فریلانسە و کارەکانی ناسراو و بڵاون. ئەو زیاتر لەسەر کورد و ناسنامەکەی کاردەکات.
بەشداری زیاتر لە 150 پێشانگای تایبەت و هاوبەش لە زیاتر لە 50 وڵاتی دونیا کردووە.