گۆلک و بەرخێک بێ یەکتری ناحەوێنەوە

964+
ئاسۆ وەرتی

لە وەرتێی سنوری ئیدارەی سۆران گۆلک و بەرخێک وەکو منداڵی یەک خێزان پێکەوە دەژین و بەبێ یەکتری ناحەوێنەوە.

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، گا لەکن گا ببەستەوە یان رەنگی دەگرێ یان خوو، ئەم دوانە چاک خووی یەکتریان گرتووە.

مانگاکە بەچکەکەی لەدەستداوە، بەرخەکە بووەتە ئەولادی، رەنگە نەزانێ فریوی خواردووە و هی خۆی نییە، چونکە له ژوورێکی تاریک لێیان بانیوە.

ئەگەرچی ئەم دووانە رۆژانە هەست بە یەکتری دەکەن و بوونەتە هاوڕێی گیانی بە گیانی، بەڵام خاوەنەکەیان پێی وتم، چارەنووسی گۆلکەکە فرۆشتنەوە و بەرخەکەش برژاندن.