دیمەنی زەردبوونی چیمەنی باخچەیەک لە دەربەندیخان. وێنە قایمقامیەتی دەربەندیخان
بۆ ئاودانی باخچەکان
2000 لیتر گاز بۆ شارەوانی دەربەندیخان دابینکرا
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی شۆستەی ناوەڕاستی شەقامەکان و باخچەکان وشکبوون لە قەزای دەربەندیخان قایمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاریدا بە دابینکردنی 2000 لیتر گاز بۆ تانکەرەکانی شارەوانی.
باخچە و بلوارەکانی قەزای دەربەندیخان بەهۆی ئاونەدەنیەوە وشک و زەرد هەڵگەڕاون، بە مەبەستی وشک نەبوونیان بە تەواوەتی هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دەدرێت.
گازەکە بۆ تانکەرەکانی ئاو دەبێت بۆ ئاودانی پارک و باخچە و بلوارەکانی قەزاکە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، سبەینێ گازەکە دەگاتە دەست شارەوانی، زۆریان لە خۆیان کردووە تاوە توانیویانە ئەو بڕە گازە دابین بکەن.
وتیشی، ئەو بڕەش تەواو ببێت ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکەن ناچارن هەوڵی تر بدەن بۆ بەردەوامی دان بە دابینکردنی گاز بۆیان.
عوسمان محەمەد، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا ئەو 2000 هەزار لیترە گازە نەگەشتووەتە دەستیان، ئەگەریش دابینبکرێت ئەو بڕە تەنیا بەشی 10 رۆژیان دەکات.
وتیشی، ئەوان بودجەیان نییە و نزیکە لە لەسەدا یەک، بەڵام قایمقامیەت جگە لە بودجەی خۆیان بودجەیەکیان هەیە بۆ خزمەتگوزاری و لەوە دابینیدەکەن.
تا ئێستا هەفتانە دوو جار باخچەکان ئاو دەدرێت، بەڵام لەم هەفتەیەوە دەکرێت بە رۆژانە و هەموو بلوار و باخچە و شۆستەی نێوان شەقامەکان ئاودەدرێت، سەرۆکی شارەوانی وای وت.