دیمه‌نى ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دیاریكراوه... وێنه: وه‌به‌رهێنانى زاخۆ
لە زاخۆ زیاتر له حه‌وت هه‌زار هەلیکار دەڕەخسێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى وه‌به‌رهێنانى زاخۆ، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان، له سنوورى ئه‌و ئیداره‌یه، زیاتر له حه‌وت هه‌زار هه‌لی كار له‌و ئیداره‌یه ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه له دروستكردنى شارێكی پیشه‌سازى كه یه‌كه‌مجاره له‌و ئیداره‌یه دروستده‌كرێت.
پێشتر ره‌خنه و گله‌ییه‌كى زۆر ئاڕاسته‌ى ئه‌و كارگانه ده‌كرا كه له‌ناو شار بوون و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه‌ى ئه‌و ئیداره‌یه دروستكرد بوو.
جگەرخوێن تەھا، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، به 964ـى راگەیاند، له‌رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى وه‌به‌رهێنان، نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار و 500 هه‌لیكار له زاخۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارى دروستكردنى شارێکی پیشەسازی بۆ زاخۆ بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رچی كارگه هه‌ن، ببردێنه ئه‌و شاره و له‌ناو شاردا نه‌مێنن.
ئێستا زه‌وی شوێنه‌كه ئاماده‌كراوه و نەخشەی پڕۆژه‌كه ئامادە کراوه و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانییەوە پەسند کراوه، وتیشی “لە دوو مانگی داهاتوودا دەست بە کارەکانی دەکرێت.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه 964 له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى زاخۆ وه‌ریگرتووه، ئەو ناوچەی پیشەسازییە لە 108 کارگە و 160 کۆگای جۆراجۆر و 24 پێشانگای گەورەی ئۆتۆمبێل و 60 شوێن بۆ خاوەنپیشەکان پێكدێت، تا ئێستاش نزیکەی 20 وەبەرهێنەر پرۆژەی جیاجیایان پێشکەش کردووە.