ئەم جەژنە لە شوشمێوە بڕۆ بۆ ئێران

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی زیاتر لە 117 هەزار قوتابی پۆلی 1ـی ئامادەیی بەڕێوەچوو، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، با بۆخۆیان ئیسراحەت بن تاوەکو دوای جەژن ئەنجامەکانیان پێدەدەینەوە.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەهۆی گرانی نرخەوە لە سعودیە، 700 ریاڵی بۆ حاجیان دابینكرد، بەڵام ئەمە حاجیانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

وا بڕیارە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی كوردستاندا بكرێتەوە.

لە ناحیەی رزگاری گەرمیان 750 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كە پێشتر جوتیاران بەكاریان دەهێنا بۆ كشتوكاڵ لەلایەن شارەوانیەوە دراوە بە كۆمپانیایەك بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، ئێستا چەند جوتیارێك داوا دەكەن زەویەكانیان بدرێتەوە.

دوو ساڵ بوو کشتوکاڵی گەرمیان قەدەغەی کردبوو جوتیارەکانی سنورەکە مەرەزە بکەن بەهۆی کەمئاوییەوە، بەڵام ئەمساڵ رێگەی پێدەدرێت و جوتیارانیش بەوە خۆشحاڵن.