"لە بەغداش بەندکراون"

دەزگای لوتکە: 19 کورد لە نەرویجەوە دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە

964+
ژووری هەواڵ

دەزگای لوتکە دەڵێت زانیارییان هەیە 22 پەنابەری عێراقی کە 19یان کوردن لە نەرویجەوە رەوانەی بەغدا کراونەتەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران باسی لەوە کردووە، کە 13ـی ئەم مانگە لەو بابەتە ئاگادارکراونەتەوە.

بە قسەی دەزگاکە، بەشێک لەوانەی دیپۆرتکراونەتەوە وتوویانە کە دەیان ساڵە لە نەرویج دەژین و هیچ کێشەیەکی یاساییان لەسەر نەبووە.

هەروەها گوایە کە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەندکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگا لوتکە، بەزۆر و بە بێ ویستی خۆیان پەنجەمۆر بە پەنابەرەکان کراوە و لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لەژێر رێکارێکی ئەمنی تووند گەڕێندراونەتەوە عێراق.