وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بۆ ناردنی 400 ملیار دیناری دیکە بەغدا بەڵێنی پێداوین

964+

فەهمی نەبی

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند، دوێنێ رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی 400 ملیاری دیکەی پێداوین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەوەی راگەیاند، کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر خەتن بۆ ناردنی بڕی 400 ملیاری دیکە، هەر کات ئەو بڕە هات، بەر لە جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

رۆژی 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەیی هەرێم رایگەیاند، بڕی 400 ملیار دینار لەرێگەی هەردوو بانکی رەشید و بانکی رافیدەین، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

تاوەکو ئێستا چەند وەزارەتێک موچەی مانگی 5ـی ئەمساڵیان وەرگرتووە و چەندین وەزارەتی دیکە ماون کە بەر لە جەژن موچە وەربگرن.