بڕیاری شارەوانی سلێمانییە

ئەو شوێنانەی ئاژەڵیان تێدا سەردەبڕدرێت تێکدەدرێن

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی ئەو کەسانە سزا دەدات لە شوێنی رێگەپێنەدراو ئاژەڵ سەردەبڕن و لەمڕۆشەوە هەموو ئەو شوێنانە تێکدەدرێن.

بڕیارەکە هی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانییە و دوێنێ چوارشەممە 21.6.2023 دەرکراوە.

تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، ئەوە وتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانییە و دەیانەوێت رێگری لە بڵاوبوونەوەی بکەن.

عوسمان عارف، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵ تەنیا دەبێت لە شوێنی یاسایی و رێگەپێدراو بێت.

“باشترین شوێن کوشتارگەی سلێمانییە, چونکە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقام و دوکانەکان سزای تووندی بەدواوە دەبێت”، عوسمان عارف وای وت.