ماڵى توركمان له‌ هه‌ولێر فێستڤاڵێكی رێكخستووه‌

964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر

ماڵى توركمان له‌ هه‌ولێر فێستڤاڵێكی رێكخستووه‌ به‌شه‌كانى فۆتۆگراف و شانۆ و شیعرو قۆریاتى له‌خۆگرتووه‌.

گه‌یلان، یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌و فێستڤاڵه‌، به‌ 964ـى وت “مه‌به‌ستمانه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌و فێستڤاڵه‌وه‌ به‌رهه‌م و توانا هونه‌رییه‌كانمان پیشانى توركمانه‌كانى كه‌ركوك و دوز و ته‌له‌عفه‌ر و شوێنه‌كانى تر بده‌ین”.

ئه‌م فێستڤاڵه‌ له‌لایه‌ن ماڵى توركمان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن