سێ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بۆ كاره‌باى سۆران و زاخۆ و راپه‌ڕین دانران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكى حكومه‌ت، سێ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بۆ كاره‌باى ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى سۆران و زاخۆ و راپه‌ڕین دانران.
فه‌رمانه‌كه له رۆژى 20.6.2023 به واژۆى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه.
تیایدا هاتووه، ئه‌رده‌وان ئیبراهیم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران و ئەنوەر کربیت ئەرشاک وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى ئیداره‌ى زاخۆ و عەلی محەمەد عەلی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دا‌نراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه ئه‌و سێ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیییه‌ى كاره‌با به‌شێوه‌ى وه‌كاله‌ت كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.